Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 00:40

مەسرور بارزانی پێشوازی لە یاریدەدەر و ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩-٦-٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایش و راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە كەریم ئەسعەد ئەحمەدخان یاریدەدەر و ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆلینەوە لە تاوانەكانی داعش و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا مەسرور بارزانی پێزانینی خۆی بەرامبەر بڕیاری ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكانی تایبەت بە لێكۆڵینەوە لە تاوانەكان و هەنگاوەکانی پڕۆسەی دادگاییكردن و سزادانی تاوانبارانی داعش نیشاندا و رایگەیاند، وەکو دەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی لە جێبەجێ کردنی یاسای دادگاییکردنی داعش دەکەین، بەتایبەتی لەسەر ئەو تاوانانەی دەرهەق بە ئێزدیەکانیان کردیان، هەروەها جەختی لەوە کردەوە، کە هەموو یارمەتی و هاوکارییەک پێشکەش دەکەن بۆئەوەی ئەو تاوانبارانە پەلکێشی بەردەم دادگایەکی نێودەوڵەتی بکرێن و دادگایی بکرێن.

لەلای خۆیەوە ڕاوێژكاری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێكۆلینەوە لە تاوانەكانی داعش، پوختەیەکی دەربارەی ئەرك و كارە پێڕاسپێردراوەکەی خستەڕوو، ئاماژەی بەوەشدا، کە تاوانەکانی داعش لە عێراق و كوردستان ئەنجامی داون دەچنە چوارچێوەی جینۆسایدەوە.

لەبارەی ئامانجی ئەو لێکۆڵینەوەیە و پرۆسەی دادگاییکردنەکە رایگەیاند، کە بۆ جیاكردنەوەی تاوانباران و ڕەخساندنی زەمینەی ئاشتەوایی نیشتیمانییە.

11

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.