له‌ئاكامی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌سنوری قه‌زای كۆیه شه‌ش ئۆتۆمبێل سوتان‌و زیانیش به‌ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل كه‌وت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی كۆیه رایدهگهێنێت ، كاتژمێر (4:30) خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 19 ى 6 ى 2019 له‌قه‌زای كۆیه تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی خۆی كێشاوه به‌ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل
هاتوچۆ ده‌شڵێت خۆشبه‌ختانه ڕووداوه‌كه زیانی گیانی به‌دواوه نه‌بووه، له‌ئاكامی ڕووداوه‌كه شه‌ش ئۆتۆمبێلی سه‌ر بارهه‌ڵگری گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه سوتاون‌و زیانیش به‌ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی دیكه كه‌وتووه.


دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.