د. ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی مینبه‌ری عێراقی، پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
عه‌لاوى و شاندێكى یاوه‌رى كه له ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی مینبه‌ری عێراقی پێكهاتبوو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌واوى پشتگیریى خۆى و مینبه‌رى عێراقى بۆ نێچیرڤان بارزانى ده‌ربڕى و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیش سوپاسى سه‌ردان و پیرۆزباییى عه‌لاوى و شاندى یاوه‌رى كرد.
له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ كران و نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور كرده‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.