Erbil 38°C دووشەممە 02 ئازار 00:18

ئەمیری کوەیت لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات

هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ گەلی كوردستان خواست
کوردستان TV
#7
100%


ئەمیری كوەیت خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو پێشڤەچوونە سیاسییانەی كە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا هاتۆتە ئاراوە.

ڕۆژی چوارشەممە 19ـی 6ـی 2019 شێخ سەباح ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوەیت لەڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد.

لەو پەیوەندییەدا ئەمیری كوەیت خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەو پێشڤەچوونە سیاسییانەی كە لە ئاستی هەرێمی كوردستان و هەروەها پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا هاتۆتە ئاراوە و هیوای سەركەوتن و پێشكەوتنی زیاتری بۆ گەلی كوردستان خواست.

هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی ئەمیری كوەیتی كرد و بەخێرهاتنیشی كرد كە بە سەردانێك ئەمڕۆ گەییشتووەتە بەغدای پایتەختی عێراق.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.