راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا پۆسته وه‌زارییه خاڵییه‌كانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی پڕ ده‌كرێنه‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی رووسیا یوم فالح فه‌یاز ئاشکرای کردووە هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان له ناو خۆیاندا گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن له دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌و پۆستانه‌ی ماون پڕ ده‌كرێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات موقته‌دا سه‌دڕى پیاوى ئاینى شیعى و سه‌رۆكى ته‌یارى سه‌دڕ و كوتله‌ى سائیرون ، داواى كردووه فشارى زیاتر له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى دروستبكرێت تاكو له ماوه‌ى (10) رۆژ حكومه‌ته‌كه‌ى پێكبێنێت ، هۆشداریشدا كه لایه‌نگرانى هه‌ڵویستى دیكه‌ی نوێیان ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره ئه‌نجام نه‌درێت .
جێگه‌ى باسه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى مانگى ئایارى ساڵى 2018ى عێراق ،هاپه‌یمانى "سائیرون " به سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌دڕ توانى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ستبێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.