خواردنی ئارو (خه‌یار)، یارمه‌تی به‌هێزكردنی خانه‌كانی جه‌سته ده‌دات و كرداره‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات.
گرنگترین سووده‌كانی ئارو:
1- سه‌رچاوه‌ی ڤیتامینه - له‌شی مرۆڤ له هاویندا زۆر مادده‌ی سوودبه‌خش له‌ده‌ست ده‌دات، له‌نێویانیشدا، ڤیتامینه‌كانی A و B و C، كه سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كه‌ن و جه‌سته له ماندوێتی ده‌پارێزن. ئارو به‌وه ناسراوه كه له‌توانایدایه ئه‌و ماددانه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه بۆ جه‌سته.
2- كاری مێشك باشتر ده‌كات – ئارو سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی ئاوێته‌كانی فلافۆنیلی دژه ئۆكسێنه، ئه‌م ئاوێتانه‌ش ترپه ده‌ماره‌كان و جۆری سیگناڵه‌كانی خانه‌كانی مێشك باشتر ده‌كه‌ن.
3- په‌رچه‌كرداری ماندووبوون كه‌م ده‌كاته‌وه - ئارو، رێژه‌یه‌كی زۆر له كۆمه‌ڵه‌ی ڤیتامین В (ڤیتامین B1 و ڤیتامین B5 و ڤیتامین B7)ی تێدایه كه باری دڵه‌ڕاوكێ و ئاكامه‌كانی ماندووبوون سووك ده‌كه‌ن.
4- یارمه‌تی كرداری هه‌رسكردن ده‌دات – ئارو كرداری هه‌رسكردن باش ده‌كات له جه‌سته‌دا، چونكه دوو توخمی گرنگی تێدایه كه یارمه‌تی هه‌رس ده‌ده‌ن، ئه‌وانیش بریتین له ئاو و ریشاڵه خۆراكییه‌كان.
5- پارێزگاری له دڵ ده‌كات – ئارو توخمی پۆتاسیۆمی تێدایه كه كرداری رێكخستنی ئاستی په‌ستانی خوێن باش ده‌كات، هه‌روه‌ها به‌رپرسه له گواستنه‌وه‌ی ترپه ده‌ماره‌كان كه ماسوولكه‌ی دڵ كرژ ده‌كه‌نه‌وه و كارده‌كه‌نه سه‌ر كاركردنی دڵ.
سه‌رچاوه/ Kurdistan CT
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.