له ناوچه‌ی له‌ندی كۆتاڵ كه كه‌مپێكی سه‌ربازییه له وڵاتی پاكستان، دارێك قفڵ و زنجیر كراوه، ده‌ڵێی كه‌سێك ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بووه ڕێگری له هه‌ڵهاتنی ئه‌و داره بكات.
له سه‌ر یه‌كێك له لقه‌كانی ئه‌و داره تابلۆیه‌ك هه‌ڵواسراوه و له سه‌ری وا نووسراوه كه من ده‌ستبه‌سه‌رم.
ئه‌م داره‌ش پرسیاری زۆری به دوای خۆیدا هێناوه له به‌ر ئه‌وه‌ی كه قفڵ و زنجیر كراوه و به‌م هۆیه‌شه‌وه سرنجی خه‌ڵك و گه‌شتیارانی ڕاكێشاوه.

چیرۆكی داره‌كه بۆ ساڵی 1898 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ئه‌فسه‌رێكی به‌ریتانی به ناوی James Squid به هۆی خواردنی ماده كحولییه‌كانه‌وه هه‌ستی به‌وه ده‌كرد كه داره‌كه له شوێنی خۆی نامێنێت و ده‌ڕوات. هه‌ر بۆیه فه‌رمانی به پۆلێك له سه‌ربازه‌كانیدا كه داره‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن. سه‌ربازه‌كان فه‌رمانی سه‌رووی خۆیان جێبه‌جێ كرد و داره‌كه‌یان قفڵ و زنجیر كردووه كه به تێپه‌ڕبوونی 121 ساڵ وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.
نهێنی ئه‌م كاره‌ی به‌ریتانییه‌كان له‌و كاته‌شدا ئه‌وه بووه كه په‌یامێك به خه‌ڵكی ناوچه‌كه بده‌ن كه ئه‌گه‌ر دژایه‌تی ئه‌وان بكه‌ن، چاره‌نووسیان وه‌ك ئه‌و داره ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی خۆجێی ئه‌م داره وه‌ك سمبۆلی یاسا زاڵمانه‌كانی به‌ریتانیا له ماوه‌ی داگیركاری ناوچه‌كه‌یان ده‌زانن.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.