Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 06:01

  کتێبی"ئه‌ری کورده‌کان بوونه‌ به‌رده‌باز" بڵاوکرایه‌وه‌

وه‌رگێرانی مامۆستا شه‌فیقی حاجی خدره‌
کوردستان TV
100%
 "ئه‌ری كورده‌كان بوونه‌ به‌رده‌باز" ناونیشانی كتێبێكی هه‌ره‌ نایابه‌ ده‌رباره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ نێوان ساڵانی 1958 – 1975 له‌ عێراق، دوو پاشكۆی ئه‌م كتێبه‌ نایابه‌ باسی تایبه‌تن و وه‌رگێڕ له‌ كتێبی «گه‌شتی ژیانم»ی مامۆستا مه‌سعوود محه‌مه‌ده‌وه‌ وه‌ریگرتوون،

ئه‌وه‌ی ڕاستی بێ، مێژووی عێراق و كوردستانی نێوان ١٩٥٨ تا ١٩٧٥ زۆری له‌سه‌ر نووسراوه‌، به‌ڵام زیاتر له‌ ڕوانگه‌ی خۆماڵی و له‌ ڕێی مێژوونووس و سیاسه‌تبازه‌كانی عێراق و كورده‌وه‌ بووه‌. هه‌رچی ئه‌م كتێبه‌یه‌ ڕووكاری ده‌ره‌وه‌یه‌تی، ڕوانینی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ده‌زگه‌ی سی ئای ئه‌ی، ئیسرائیل و ده‌زگه‌ی مۆساد و شای ئێران و ده‌زگه‌ی ساواكه‌ به‌ هه‌ندێك ورده‌كاریی قووڵه‌وه‌. هه‌ر ئه‌م به‌ڵگه‌وبه‌نده‌شه‌ هۆكاری به‌پێزی ئه‌م به‌رهه‌مه‌. له‌ ده‌رهاوێشته‌شدا شتگه‌لێك خویاده‌بێ له‌سه‌ر گه‌مه‌ی زلهێز و ده‌وڵه‌تانی دراوسێی عێراق، كه‌ چ گه‌مه‌یه‌كی نه‌گریسیان له‌سه‌ر پێستی كورد كردووه‌ و چۆن به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیاندا چوون. چۆن به‌رژه‌وه‌ندبینانه‌ هیوای ڕزگاریخوازانه‌ی جووڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی وه‌ك كوردیان كردووه‌ته‌ سووتار؟!

هه‌ر بۆیه‌ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی مێژووییه‌كی ناڕوون، بۆ سه‌ره‌ده‌ری له‌ گه‌مه‌ی سیاسه‌ت (كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ هه‌رده‌م قوربانییه‌كه‌ی بووین) گرنگه‌ بكرێته‌ سه‌رشار، به‌ڵكو له‌ ژێر تیشكی سه‌ره‌داوه‌كانیدا، بۆ داهاتوو، داودۆز بین!

شایانی باسه‌ ئه‌م شابه‌رهه‌مه‌، وه‌رگێرانی مامۆستا شه‌فیقی حاجی خدره‌.

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.