به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌له‌بجه رایدهگهێنێت ، به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 20 ى 6 ى 2019 رایدهگهێنێت ئۆتۆمێلێكی بارهەڵگر لە شاری هەڵەبجە كۆنترۆڵی لە دەست دا و خۆی كرد بە نێو گەراجی ماڵێكدا.
هاتووچۆ ی هه‌له‌بجه ده‌شڵێت رووداوەكە لە گەڕەكی شارەوانی هەڵەبجە روویداوە و بارهەڵگرەكە خۆی كردووە بە ناو گەراجێكدا.
راشیدهگهیهنن لە رووداوەكەدا زیان بە بارهەڵگرەكە و ئۆتۆمبێلێكی دیكەش گەیشتووە كە لە نێو گەراجەكەدا بووە
لهكۆتادا هاتووچۆ ده‌شڵێت لهڕووداوهكهدا زیانى گیانى نه‌بووه


دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.