لەلایەن لێژنەی پشکنینی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێ 24 شوێنی جیا جیا پشکنین وبەدواداچوونیان بۆکرا
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لهقایمقامقامیهتی قەزای ناوەندیی هەولێر رایدهگهێنێت ، شەوی ڕابردوو، توانرا لە شەقامی شۆڕش و100 م گەڕەکی ڕاپەرین پشکنین بۆ 24 شوێن بکرێ، لە دوکانی مەیفرۆشتن و کافتریا و خواردنگە پێکهاتبوون
دهشڵێن ، لەمیانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران چوار شوێن داخران بەهۆی سەرپێچی وپابەند نەبوون بەڕێنماییەکان ۲٠شوێنیش هۆشداریان پێدرا.
لێژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ لهقایمقامقامیهتی قەزای ناوەندیی هەولێر راشیدهگهێنێت ، مەبەست لە پشکنین وچاودێری وبەدواداچوونەکانی قایمقامیەتی هەولێر لە پێناو بەرژەوەندی گشتی وپاراستنی تەندروستی هاولاتیانە، هەرشوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج وڕێنماییەکان، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەکرێت ”جگە لە داخستنی شوێنەکانیان دواتر سزای پێبژاردن لە ملیۆنێک دینار تا پێنج ملیۆن دەست پێدەکات، ئەوەش بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییە کە ئاراستەی قایمقامیەتی هەولێر کراوە.
لێژنهكه هاولاتیان ئاگادار دەکاتهوه كه بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو سکاڵایانە دەکرێن، کە ڕۆژانە ئاراستەی لێژنەکانی قایمقامیەت دەکرێن.



دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.