به‌پێ هه‌واڵێكى روێتهرز، ته‌له‌فزیۆنى ئهلمهسیرهى یه‌مه‌نى ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ى چوارشه‌ممه 19ى حوزه‌یرانى 2019، حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن موشهكێكى جۆرى كروزیان هاوێشتووه بۆ ویستگه‌یه‌كی كاره‌با له شارى ئهلشهقیقى سعودیه له باشوورى پارێزگاى جیزان، به‌ڵام سعودیه تا ئێستا هیچى رانه‌گه‌یاندووه ده‌رباره‌ى ئه‌و هه‌واڵه.
هاوكات سارا ساندرز گوته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌م رووداوه ئاگادار كراوه‌ته‌وه هه‌روه‌ها گوتیشى: "ئێمه له نزیكه‌وه چاودێرى بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له ڕاوێژكردنى هاوكار و هاوپه‌یمانانمان".
گوته‌بێژى بینتاگون رێبیكا رێباریچ فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریایى گوتى: ئه‌م جۆره هێرشانه "هۆكارێكى گرنگه بۆ خه‌م و ژیانى كه‌سانى بێ‌تاوانیش ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
جێى ئاماژه‌پێدانه ده‌سه‌ڵاتدارى سعودیه رایانگه‌یاند: حوسییه‌كانى یه‌مه‌ن مانگى پێشوو دوو وێستگه‌ى ترومپاى نه‌وتیان كرده ئامانج و هه‌روه‌ها هه‌فته‌ى ڕابردووش هێرشێكیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى ئهبهاى سعودى به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌وه 26 كه‌س برینداربوون.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.