له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2019 و له ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌مان گڕوپ، هه‌ڵبژارده‌ی كۆلۆمبیا به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری پاڵه‌وانی ئاسیای برده‌وه
دوای ته‌واوبوونی گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه به یه‌كسان بوونی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده بێ گۆڵ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی هه‌شتاوشه‌شدا، دوڤان زاپاتای هێرشبه‌ری كۆلۆمبیا تاكه گۆڵی بردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له یاریه‌كه به لێدانی سه‌ر تۆماركرد
به‌م ئه‌نجامه‌ش كۆلۆمبیا سێ خاڵی به‌نرخ و دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له پاڵه‌وانێتیه‌كه مسۆگه‌ركردو كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی دووه‌م گه‌یانده شه‌ش خاڵ و وه‌ك یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی، قه‌ته‌ریش كه وه‌ك میوان به‌شداری له‌م پاڵه‌وانێتیه كردووه، ته‌نها خاڵێكی هه‌یه‌و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه دێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.