له یاری گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می كۆپا ئه‌مه‌ریكای 2019 هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی میواندار نه‌یتوانی بلیتی قۆناغی دووه‌م مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵكو ركابه‌ریه‌كانی بۆ گه‌ڕی سێیه‌م دواخست، له دووه‌م یاری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌گه‌ڵ ڤه‌نزویلا بێ گۆل به‌رامبه‌ربوو، دوای كۆتاییهاتنی یاریه‌كه‌ش ئه‌دینۆر تیتی ڕاهێنه‌ری به‌ڕازیل رایگه‌یاند، ته‌كنه‌لۆژیا سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانی راست كردنه‌وه، بۆیه هیچ قسه‌مان له‌سه‌ر ڤار نیه، چونكه دوای سه‌یركردنه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆكان ئه‌وا زۆر به‌روونی دیاره گۆڵه‌كانی ئێمه ئۆفساید بوون
له وه‌ڵامی پرسیارێكیش له‌باره‌ی لێدانی فیکەی ناڕه‌زایی له لایه‌ن هاندەرانی به‌رازیل لە دژی یاریزانانی هەڵبژاردەکە تیتی، گوتی ئه‌وان گۆڵ و سه‌ركه‌وتنیان ده‌وێت، بۆیه منیش هه‌مان هەڵوێستی هاندەرانم هەیەو دەمەوێت گۆڵ تۆماربکرێت و سەرکەوتن بەدەستبێنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.