له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ستگیر كردنى تۆمه‌تبارێكیان ڕاگه‌یاند
پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری زانیاری‌یان پێگەیشت كە كەسێك فێڵ لە شۆفێرانی تاكسی دەكات و پارەیان لێوەردەگرێت ، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی وتەی سكاڵاكاران و سەیركردنەوەی چەندكامێرایەكی چاودێری توانرا تۆمەتبارەكە بناسرێتەوەو دەستگیربكرێت كە بۆماوەی چەند مانگێكە فێڵ لە هاوڵاتیان دەكات و پارەیان لێوەردەگرێت .
پۆلیسی سلێمانى ده‌شڵێت لەئێستادا تۆمەتبار (ب ، م ، ع ) بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە .
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.