به‌مه‌به‌ستی تۆندوتۆڵكردنی زێتری ریزه‌كانی و به‌ئاماده‌بوونی فلۆرینتۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید، یانه‌كه به فه‌رمی فێرلاند مێندی یاریزانی نوێی خۆی و به‌رگریكاری فه‌ره‌نسی پێشووی یانه‌ی لیۆنی پێشكه‌شی راگه‌یاندنه‌كان كرد
میندی یاریزانی باڵی چه‌پی یانه‌ی لیۆن له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردوه، بۆیه یانه‌ی ریال مه‌درید یاریزانه‌كه‌ی به‌پێی بۆندێك كه بڕه‌كه‌ی په‌نجا ملیۆن یۆرۆیه تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوپێنج گواسته‌وه ڕیزه‌كانی، له‌مباره‌وه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێك له‌به‌رده‌م ئاماده‌بووان گوتی، به‌خێرهاتنی باشترین یاریزانی باڵی چه‌پ ده‌كه‌ین له‌خولی فه‌ره‌نسا كه له دوو سالی رابردوودا ئاستێكی ناوازه‌ی پێشكه‌ش كردوه، بۆیه ئومێد ده‌خوازین له ریزی یانه‌كه‌مان به‌گه‌رم و گوڕی زێتر و باشتر ده‌ربكه‌وێت، لای خۆشیه‌وه میندی رایگه‌یاند، خۆشحاڵم درێسی یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌پۆشم، سوپاس و پێزانینی زۆرم بۆ سه‌رۆكی یانه‌كه‌و ته‌واوی ئه‌ندامان و هانده‌رانی هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.