لیژنەی تەندروستی و خۆراكی بەشی پشكنین و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایدهگهیهنن ، سەردانی ناحیەی خەلەكان كرا بەمەبەستی دڵنیابوون لە خواردن و خواردنگانەی سنورەكە.
لیژنەكە گۆشت فۆشەكانی ناوچەكە و سەر شەقامەكانیان بەسەركردەوە لەگەڵ كوشتارگەی خەلەكان بەمەبەستی پێدانی ڕێنمایی و كاری یاسای لەگەڵ ئەو خواردنگە و گۆشت فرۆشانەی سنوورەكە، بەتایبەتی ئاگاداربونیان لەبەرزی پلەی گەرمی و بوونی ژینگەیەكی نەگونجاو كەبەهیچ جۆرێك ڕێگە پێدراو نیە گۆشت فرۆشەكان گۆشت لەدەرەوەی ئامێری ساردكەرەوە لەسەر شەقامەكان دابنێن، چونكە بەپێی یاسای سەلامەتی خۆراك گۆشت نابێت زیاتر لە 2 كاتژمێر لەپلەی گەرمی ژووردابنرێت كە كەمتر لە 25 پلەیە، لەبەرئەوەی پلەی گەرمی بەرز دەبێتە هۆی خراپ بوونی بەرهەمەكانی گۆشت.
لەو بارەیەوە لەشكر حەمید سەرپەرشتیاری لیژنەكانی تەندروستی و خۆراكی بەشی پشكنین و بەدواداچوون رایگەیاند: لەو سەردانەیاندا بڕی زیاتر لە 100 كیلۆ گۆشت لە ناوبراو 7 پسوڵەی سەرپێچی بۆ ئەو شوێنانە كرا كە سەرپێچی رێنمایەكانیان كردبوو و هەروەها 15 شوێن دوا ئاگاداركرنەوەیان پێدرا.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.