Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 01:58

سبەی لە نیوەگۆی باکوور دەستپێکی وەرزی هاوینەو لە باشووریش زستانە

رۆژ درێژ دەبێتەوە بۆ نزیكەی 15 كاتژمێرو شەویش كورت دەبێتەوە بۆ نزیكەی 9 كاتژمێر
کوردستان TV
100%


ئەژی چەتۆ حەسەن بەرپرسی بەشی راگەیاندن له‌ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت ،بەپێی پێوانە فەلەكییەكان، سبەی، هەینی 21 ی حوزەیرانی 2019 كاتژمێر06:54 ی ئێوارە بە كاتی هەولێر، دەستپێكی وەرزی هاوینە لەنیوەگۆی باكووری زەوی كە ناسراوە بە دیاردەی (هەڵگەڕانەوەی هاوینە - Summer Solstice).

لەو رۆژەدا ماوەی رۆژ درێژ دەبێتەوە بۆ نزیكەی 15 كاتژمێرو شەویش كورت دەبێتەوە بۆ نزیكەی 9 كاتژمێر.


ده‌شڵێت هەروەها لەو رۆژەدا ماوەی نێوان زەوی و خۆر زۆره‌ نەوەك كەم و دووری نێوان زەوی و خۆر هەر بەرەو زیادبوون دەچێ تا دەگاتە (دوورترین خاڵ) یان (Aphelion) كە لە رۆژی 2019.7.4 دەگاتە 152 ملیۆن و 104 هەزارو 285 كیلۆمەتر.


ئه‌ژی چه‌تۆ حه‌سه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێم ڕاشیده‌گه‌ێنێت ،هۆكاری گەرمداهاتنی نیوەگۆی زەوی سەرەڕای دووركەوتنەوەی لەخۆردا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كەوا ئاستی خولانەوەی تەوەری زەوی بە رێژەی 23.5 پلە لارە لەسەر خولگەكەی بە دەوری خۆرو خزانی تیشكی ستوونی خۆر لە (هێڵی كەمەرەیی) زەوی بۆ خۆلگەی (قڕژاڵ) لە باكووردا، هەر ئەم ستوونبوونەی تیشكی خۆر وادەكات پلەكانی گەرما لەنیوە گۆی باكوور زیاتر بێت و ماوەی مانەوی خۆر لە ئاسماندا دوورو درێژتر بێت و لە هەمان كاتدا خۆر بەبەردەوامی و بۆماوەی نزیكەی 6 مانگ لەناوچەكانی جەمسەری بەستووی باكووردا ئاوا نەبێت.

راشیده‌گه‌ێنێت بەڵام لە هەمان كات و رۆژدا لەنیوگۆی باشووردا حاڵەتەكە بە تەواوی پێچەوانەیە، چونكە تیشكی خۆر سەردەكەوێت لە (خولگەی كاوڕ) بۆ (هێڵی كەمەری زەوی)، بەمەش بڕێكی كەمتر لە تیشكی خۆر بەبەر نیوەگۆی باشووری زەوی دەكەوێت، بۆیە لەنیوە گۆی باشوور ئەمە دەبێتە (هەڵگەڕانەوەی زستانە) (Winter Solstice ) واتە دەستپێكی زستانە لەو ناوچانەداو لە هەمان كاتیشدا، تیشكی خۆر بۆ ماوەی شەش مانگ لەئاسمانی (كیشوەری بەستووی باشوور ) (ANTARCTICA ) نابینرێت و دەبێتە شەوێكی شەش مانگیی دوورو درێژی بەردەوام.

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.