Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 00:23

ئه‌مرۆ.. کۆنسێرتی شاره‌کانی نێرگز له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر سازده‌کرێت  

میوزیكژه‌نی به‌نێوبانگی جیهانیی
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆپێنج شه‌ممه‌ 20/6/2019 كاتژمێر 8:30  ئێواره‌ كۆنسێرتی شاره‌كانی نێرگز له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر سازده‌كرێت .

كۆنسێرته‌كه‌ به‌ به‌شداری هونه‌رمه‌ند نه‌سیر شه‌ممه‌، میوزیكژه‌نی به‌نێوبانگی جیهانیی و هاوڕێكانی له‌ حه‌وت وڵاتی جیاوازه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هونه‌رمه‌ندانی به‌شداربوو له‌ كۆنسێرتی شاره‌كانی نێرگز له‌سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر پێكهاتوون له‌ ژه‌نیاران هونه‌رمه‌ند هه‌ژار زه‌هاوی له‌ كوردستانه‌وه‌ ، هونه‌رمه‌ند كارن بریگس له‌ ئه‌مریكاوه‌ ، هونه‌رمه‌ند مانوێل سییه‌را له‌ ئیسپانیاوه‌ ، هونه‌رمه‌ند رۆبین ڤاسی له‌ فه‌ره‌نساوه‌، هونه‌رمه‌ند ئه‌شره‌ف شه‌ریف خان له‌ پاكستانه‌وه‌ ، هونه‌رمه‌ند لویس رۆبیسكۆ له‌ ئیسپانیاوه‌ ، هونه‌رمه‌ند ئایتاچ دۆغان له‌ توركیاوه‌ ، هونه‌رمه‌ند عه‌لی قه‌مسه‌ری له‌ ئێرانه‌وه‌ ، هونه‌رمه‌ند گواتا كامپۆ له‌ ئیسپانیاوه‌.

 شایانی باسه‌تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسه‌ری كۆنسێرته‌كه‌یه‌ و هاتن بۆ هه‌مووانه‌ (جگه‌ له‌ منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ) و بێبه‌رامبه‌ره‌.

سه‌رچاوه‌ / روداو

كوردستان تیڤی / كامران

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.