پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 20 ى 6 ى 2019 ، نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێك گه‌یشته به‌غدا
كه‌مێك پێش ئێستاش عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق پێشوازی له‌نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان كرد
بریاره له‌كاته‌كانی تردا هه‌ر ئه‌مرۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمماری عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانیش كۆببێته‌وه
یه‌كه‌م سه‌ردانی نێچیرڤان بارزانی یه بۆ به‌غدا وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان ، دوای ئه‌وه‌ى له‌رۆژى 10 ى 6 ى 2019 سوێندی یاسایی خوارد
له‌سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا نێچیرڤان بارزانی لەسەر چەند پرسێکی هەڵواسراوی وەک کێشەی نەوت و بودجە گفتوگۆ لەگەڵ 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق ده‌كات
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.