به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، كاتژمێر 10ى پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 20 ى 6 ى 2019 ، تەرمی گەنجێک هێنرایە نەخۆشخانەی شەهیدئه‌حمه‌د ئیسماعیل لە چوارقووڕنە بەناوی (ه.م) تەمەن 20 ساڵ کە بە هۆی مەلەکردن لە ناو ئاوی ڕوباری قەرنیاغا لە گوندی قەرەنیاغا سەربە ناحیەی چوارقوڕنە گیانی لەده‌ستداوە.
پۆلیس ده‌شڵێت ئەوگەنجە کە خێزاندارە و خاوەنی یەک منداڵە، تەرمەکەی گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە و دوای ئەنجامدانی توێکاری بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
راشیده‌گه‌یه‌نن پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردوامە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.