به‌پێى هه‌واڵێكى ده‌یلى مه‌یلى بریتانى، سالى ئان فریكه‌ر له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ى و 2 نه‌وه‌ى له شارى باپ كه شارێكى گه‌شتیارییه و ده‌كه‌وێته ڕۆژئاواى له‌نده‌ن، سالى له كاتى پشوودانى له شوێنێكى بازار چێژى وه‌رده‌گرت و له پڕا كۆترێك له پێشى ده‌نیشێته‌وه و پارچه‌یه‌ك له سه‌وسه‌جى نێو ساندویچه‌كه‌ى فڕى ده‌دا بۆ كۆتره‌كه تا بیخوات.
سالى به‌و كاره‌ى هه‌وڵى ئه‌وه‌ى دا كه چاكه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆتره بكات و خواردنى پێ بدات به‌ڵام ئه‌و كاره‌ى بووه هۆى ئه‌وه‌ى سزای فه‌رمى بدرێت، ته‌ونى كچى سالى به بى بى سى گوتووه چه‌ند چركه‌یه‌ك دواى ئه‌وه ئه‌فسه‌رێك سزایه‌كى فه‌رمى دایه دایكم به سزادانی 150 پاوه‌ند به‌هۆى ئه‌وه‌ى كه پاشماوه‌ی فڕێداوه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كه، گوتیشى ئه‌گه‌ر كۆتره‌كه ئه‌و پارچه سه‌وسه‌جه‌ى بخواردایه ئه‌وه هیچ رووى نه‌ده‌دا و شتێكى ئاسایى بوو به‌ڵام به‌ڕاستى كارى ئه‌و ئه‌فسه‌ره زۆر توڕه‌ی كردین و تووشى تاسان بووین.
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ناوچه‌ى باپ و باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سه‌مه‌سێت گوتى به پێى یاسا پولیس هه‌ركه‌سێك بگرێت پاشماوه فڕی بداته سه‌ر شه‌قام ڕووبه‌ڕووى سزاى پاره ده‌بێته‌وه كه برى 150 پاوه‌نده.
ده‌یڤید وود ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌ن گوتى ده‌سه‌ڵاتداران پێداچوونه‌وه بۆ كردارى فه‌رمانبه‌رى سه‌پێنه‌رى سزا ده‌كات و دیارى بكرێت ئایا خاتوو سالى به‌و كرداره‌ى ره‌وایه سزا بدرێت یان نا.
ده‌یڤید هه‌روه‌ها گوتیشى پێویسته ئه‌نجوومه‌ن و فه‌رمانبه‌رانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه و كارمه‌ندانى به ژیریى كار بكه‌ن و مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره كردارانه باشتر بێت و هه‌روه‌ها داوام له فه‌رمانبه‌ران كردووه بۆ ئه‌م بابه‌ته كار‌و پێداچوونه‌وه بكه‌ن.
ده‌یڤید وود ئه‌وه‌شى گووت خاڵێكى گشتى هه‌یه كه كۆتر و باڵنده‌ى نه‌وره‌س بوونه‌ته گرفتێكى گشتى و پێویسته ئه‌نجوومه‌نه‌كه مامه‌ڵه و رێگا چاره بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه، له‌هه‌موو شوێنێكى شاریش تێبینى بۆ خه‌ڵكى نووسراوه خواردن به باڵنده‌كان مه‌ده‌ن.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.