Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 02:02

ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کونسوڵخانە دەکاتەوە

شاندێكی باڵای وڵاتی ئه‌رمینیا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌
کوردستان TV
100%


پێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 20 ى 6 ى 2019 ، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران به‌ئاماده‌بوونى ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرانى حكومه‌ت پێشوازی كرا  لە شاندێكی باڵای دیپلۆماسیی ئەرمینیا كرد و تیایدا گفتوگۆ ده‌رباره‌ی هاریكاریی دوو قۆڵی كرا.


راشیده‌گه‌یه‌نن  شاندی ئەرمینیا  پێك هاتبوون له‌  ئەتانیس مارگاریان  سه‌رۆك شاند و ئامادەبوونی هراچیا پۆلادیان باڵیۆزی ئەرمینیا لە بەغدا


پێگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم بڵاویشى كردووه‌ته‌وه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا  پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان وڵاتی ئه‌رمینیا تاوتوێ كرا تایبه‌ت  لە بوارەكانی تەكنەلۆژیا وگواستنەوە و گەیاندن و خوێندنی باڵا گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا 


راشیده‌گه‌یه‌نن ، لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ئەرمینیا ڕایگەیاند كه‌ سەرەتای ساڵی داهاتوو وڵاتەكەی كۆنسوڵخانە لەهەرێمی كوردستان دەكاتەوە بە مەبەستی هەماهەنگیی زیاتر و ئاڵوگۆڕیی ئەزموون بەتایبەتی له‌ بواری خوێندن و خوێندنی باڵا.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.