سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كردووه كه هێزێكی سه‌ربازی له چوارده‌وری حه‌وت بنكه‌ی ئه‌مریكی له عێراق بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و بازنه‌یه‌كی ئه‌منییان بۆ پارێزگاریكردن له‌و بنكانه دروست كردووه.
سه‌رچاوه‌كه به رۆژنامه‌یه‌كی كه‌نداوی راگه‌یاندووه: هێزێكی ئاسایش له پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا به‌چوارده‌وری حه‌وت بنكه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا تیایدا جێگیركراون.
هێزه‌كه بازنه‌یه‌كی ئه‌منییان له‌ده‌وروبه‌ری 15 كلیۆمه‌تر له‌وبنكانه دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له‌هێرشكردنه سه‌ر بنكه ئه‌مریكییه‌كان، له رێگای ئاراسته‌كردنی رۆكێتی كاتیۆشاو هاوه‌نی 120 مللیم، چونكه پێشتر ئه‌و بنكانه به‌و جۆره چه‌كانه هێرشیان كرابووه سه‌ر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.