كه‌مێك پێش ئێستا د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق لهكۆشكى سه‌رۆكایه‌تى پێشوازی له‌نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان كرد
نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 20 ى 6 ى 2019 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندێك گه‌یشته به‌غدا
كاتژمێرێك به‌ر له‌ئێستاش له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامدا
له‌ئێستاشدا سه‌رۆكى هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح سه‌رۆككۆماری عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه
بڕیاریش وایه دوای كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار ، نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق كۆببێته‌وه
له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ 3 سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى عێراقدا نێچیرڤان بارزانی لەسەر چەند پرسێکی هەڵواسراوی وەک کێشەی نەوت و بودجە گفتوگۆ ده‌كات
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.