راگه‌یاندنى په‌رله‌مانى كوردستان بڵاوی كرده‌وه پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2019/6/20، د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازیى له كاتسومى مۆریاسو، كونسوڵی گشتیی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، له دیدارێكدا كونسوڵی گشتیی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕی به‌وه‌ی كه یه‌كه‌مجاره سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ژاپۆن -یشی گه‌یانده سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌وه‌ڵامی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی ئیمپراتۆرییه‌تی ژاپۆن ئاراسته‌ی كردبوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره كه په‌یوه‌ندیی ئاوا له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ژاپۆن دروست ببێت و هیوادارین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه په‌ره‌یان پێبدرێت به‌تایبه‌ت له‌نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی ژاپۆن، هه‌روه‌ها باسی له دووباره دروستكردنه‌وه‌ى گرووپی دۆستایه‌تیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و ژاپۆن كرد و ئاماژه‌ی به‌و هاوكارییانه‌ش كرد كه وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌ش به‌هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كردووه له‌بواره‌كانی ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستى و ژینگه‌دا.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مان ده‌شڵێت ، له‌دیداره‌كه‌دا كونسنوڵ خۆشحاڵیی خۆی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و راسپاردنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕی و به هه‌نگاوێكی گرنگیی دیموكراسیى بۆ هه‌رێمی كوردستان زانی.
راگه‌یاندنى په‌رله‌مان ده‌شڵێت له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا د.ڤالا فه‌رید ئیبراهیم، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وێڕای به‌خێرهێنانی كونسوڵی گشتیی ژاپۆن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و گه‌یاندنی سوپاسگوزاریی خۆی بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ژاپۆن ، دروستبوونی ئه‌وجۆره په‌یوه‌ندییانه‌ى به‌گرنگ زانی بۆ هه‌رێمی كوردستان وڵاتی ژاپۆن به‌تایبه‌ت له‌نێوان لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی ژاپۆن به‌مه‌به‌ستی سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی وڵاتێكی پێشكه‌وتووی وه‌كو ژاپۆن له كارى په‌رله‌مانیدا،
هه‌روه‌ها به‌كونسوڵی گشتی ژاپۆنی راگه‌یاند" كه هانى كۆمپانیاكانی وڵاته‌كه‌ی بدات بۆ ئه‌نجامدانی كارى وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یى په‌رله‌مانی بۆ هه‌موو جۆره كارئاسانییه‌ك له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه تایبه‌تمه‌ند به بوارى وه‌به‌رهێنان ده‌ربڕی
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان باسى له هه‌نگاوه یاساییه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێه‌مى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و رایگه‌یاند: "پێشبینی ده‌كه‌ین له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پێش كۆتاییهاتنی واده‌ی یاسایی، پێكهاته‌ی وه‌زاریی كابینه‌ی نۆیه‌می هه‌رێمی كوردستان بخرێته به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی متمانه پێدانیان".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حكومه‌تی هه‌رێمی كارى له‌پێشینه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كی گشتگیره له سه‌رجه‌م سێكته‌ره‌كاندا به‌تایبه‌ت له بوارى دارایی و كارگێڕیدا.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.