لە وەڵامی پرسیارێکی په‌یامنێری كه‌ناڵی کوردستان24، ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
په‌یامنێری كوردستان 24 لهسهرۆككۆماری فه‌ره‌نسای پرسیوه بەهۆی دەستنیشانکردنی سەرۆکی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستانی نوێ ئه‌و سه‌ردانه بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌ده‌یی ، ماکرۆن رایگەیاندووه: بەڵێ بەنیازم و لەکۆتایی ئەمساڵ سەردانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەم.
فەرەنسا یەکەم وڵاتی زلهێزی جیهان بوو، لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر، پشتیوانی پێگەی هەرێمی کوردستان و حکوومەتەکەی کرد و داوای کرد، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.