به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئانادۆڵوی توركیا، بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا بكات و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆببێته‌وه .
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی نێچیرڤان بارزانی وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له رۆژی 10ی حوزه‌یران، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه پیرۆزبایی پۆستی نوێی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد و پشتیوانی وڵاته‌كه‌شی بۆ نێچیرڤان بارزانی و هه‌رێمی كوردستان و عێراق دووپات كرده‌وه .
شیاوی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی نێچیرڤان بارزانی بۆ توركیا به یه‌كه‌م سه‌ردان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت وه‌كو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.