كچه كوردێكی خه‌ڵكی شاری كه‌ركووك، كه دانیشتووی ئه‌مریكایه، له به‌رانبه‌ر زیره‌كی له خوێندن و كاره خۆبه‌خشیه‌كانی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا، له‌لایه‌ن كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكاوه خه‌ڵات كرا.
سارا محه‌مه‌د شوانی كه ئه‌مڕۆ به جلوبه‌رگی كوردییه‌وه به‌شداری له رێوڕه‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه‌ی له كۆنگرێسی ئه‌مریكا كردووه، له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی (كوردستان 24) رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا ماوه‌ی 10 ساڵه له ویلایه‌تی یوتای ئه‌مه‌ریكا نیشته‌جێن، له میانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ی ساڵانه كۆنگرێسی ئه‌مریكا پێشكه‌شی قوتابیه لێهاتووه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، ئه‌مساڵ ئه‌ویش خه‌ڵات كراوه.
سارا محه‌مه‌د ده‌ڵێ جیا له‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه به قوتابیانی زیره‌ك ده‌درێت، هاوكات كاری خۆبه‌خشی و مرۆییش رۆڵی هه‌یه له پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته، ئه‌مساڵیش ئه‌و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه و له له‌لایه‌ن یانه‌یه‌كی قوتابیانه‌وه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه ده‌ستنیشان كرابوو.
سارا ئه‌وه‌شی باس كردووه كه به‌شداربووان و ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كه ئاماده‌ی رێوڕه‌سمه‌كه بوون، سه‌رسامی خۆیان به جله كوردییه‌كه‌ی نیشان داوه، ئه‌ویش هۆكاری پۆشینی جله كوردیه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه گه‌ڕانده‌وه كه ویستوویه‌تی نوێنه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان بكات.
سه‌رچاوه /كوردستان 24
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.