ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له خانه‌قین ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س برینداربوون.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كه‌سێكی خۆكوژ دوای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دا له ناو گازینۆیه‌كی سه‌ر ڕووباری ئه‌ڵوه‌ند له خانه‌قین خۆی بته‌قێنێته‌وه كه پشتێنی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، خه‌ڵكی ناوچه‌كه هه‌وڵیان دا خۆكوژه‌كه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و خۆكوژه نه‌یتوانی پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی بته‌قێنێته‌وه و له ڕێگه‌ی نارنجۆكی ده‌ستییه‌وه هه‌وڵی كرده‌وه تیرۆستییه‌كه‌ی دا و له ئاكامدا خۆی كوشت و دوو كه‌سیش به‌و هۆیه‌وه برینداربوون.
دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 جموجۆڵ و كرده‌وه تیرۆرستییه‌كانی داعش هه‌روه‌ها به عهرهبكرد و سووتاندنی ده‌غڵ و دانی ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه و زیادی كردووه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.