فه‌رمانی ده‌ستگیركردن له‌سه‌ر رێبوار تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، هه‌ڵگیرا، كه پێشتر له‌لایه‌ن دادگای تاوانی كه‌ركووك له دژی ده‌ركرابوو.
به گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی فه‌رمانه‌كه‌ی دادگای ره‌سافه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری، كه ئاراسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك كراوه، داوا ده‌كات كار به فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی رێبوار تاڵه‌بانی نه‌كرێت.
پێشتر دادگای كه‌ركووك، له رێككه‌وتی 30ی 12ی 2018 فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ رێبوار تاڵه‌بانی ده‌ركرد.
جێی باسه فه‌رمانه‌كه له رێككه‌وتی 28ی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن دادگای ره‌سافه‌وه ده‌ركراوه، به‌ڵام تازه گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ئیداره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.