ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه منداڵێكی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵان به ناوی محه‌مه‌د جه‌مال عه‌بدوڵڵا دانیشتووی گه‌ره‌كی كانی له قه‌زای رواندز كه‌وته ناو رووباری كاولۆكان و له ئه‌نجام خنكا.
دوابه‌دوای رووداوه‌كه تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی رواندز و فریاكه‌وتنی خێرا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و منداڵه گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه.
دوای هه‌وڵدانێكی زۆری لایه‌نه‌كانی په‌یوه‌ندیدار و تیمه‌كانی فریاگوزرای و به‌رگری شارستانی و بنكه‌ی پۆلیسی رواندز توانرا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌رمی محه‌مه‌د جه‌ماڵی ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ بدۆزرێته‌وه.
دیاره له ماوه‌ی 15 رۆژی رابردوو ئه‌مه چواره‌م حاڵه‌تی خنكانه كه له‌و رووباره رووبدات و تاكوو ئێستا ته‌رمی سێ له‌و خنكاوانه دۆزراونه‌ته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.