کۆمپانیای ئەفیۆنتیریرێزی ئیتاڵی جۆرە کورسییەکی نوێی فڕۆکەی لە پێشانگای ئاسمانیی پاریس نمایش کردووە.
کورسییەکان بەشێوەیەکی تەسکتر و سادەتر لە کورسییە ئاساییەکان دروست کراون و بەمەش ژمارەی گەشتیارانی فڕۆکە بە رێژەی لهسهدا 20 زیاد دەبێت و تکتی فڕۆکەی گەشتکردن بە دانیشتن لەسەر ئەو کورسییانەش هەرزان دەبێت.
کورسییەکە ناوی سکای ریدەر دوو پۆینت سفری لێنراوە و کێشی سووکترە لە کورسییە ئاساییەکان، داهاتێکی زیاتر بۆ کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەستەبەر دەکات، چونکە دەتوانن گەشتیاری زیاتر و کەلوپەلی زیاتر بگوازنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.