Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 11:33

تره‌مپ لە رێگای عومانەوە نامه‌یه‌کی هۆشداری ئاراسته‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئێران کرد

پەیامێکی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی بۆ به‌رپرسانی ئێران ناردووە
تره‌مپ لە رێگای عومانەوە نامه‌یه‌كی هۆشداری ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئێران كرد
کوردستان TV
100%

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکكۆماری ئەمەریکا لە رێگای عومانەوە نامه‌یه‌كی هۆشداری ئاراسته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئێران كرد. 

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو، ترەمپ لە رێگای وڵاتی عومانەوە پەیامێکی هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزی بۆ به‌رپرسانی ئێران ناردووە هاوكات جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ واشنتۆن به‌ نیاز نیه‌ له‌گه‌ڵ ئێران بچێته‌ ناو جه‌نگه‌وه‌، بەڵکو دەیەوێت کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێن. 

رۆیتەرز هه‌روه‌ها ئاشکرایکرد، حەسەن رۆحانی سەرۆککۆماری ئێران، پەیامەکەی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكای به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ و هاوكات هەموو دانووستانێکی لەگەڵ ئەمەریکا رەتکردووەتەوە. 

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمەریکا چاوەڕێی کاتێکی زیاتر بووە بۆ وەرگرتنی وەڵامی پەیامەکەی، بەڵام لە ئێستادا هه‌ر جۆره‌ بەرپرسیارەتییەک دەخاتە ئەستۆی ئێران و عەلی خامه‌نه‌یی، رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.