به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت ، گه‌نجێك له‌حه‌وزێكی ئاودا له‌سه‌یرانگای قۆپی قه‌ره‌داغ خنكاو له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه ته‌رمی گه‌نجه‌كه ده‌رهێنرایه‌وه‌و هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌روداوه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
پۆلیس ده‌شڵێت ، گه‌نجه‌كه ناوی (هـ، م)و ته‌مه‌نی 20 ساڵه‌و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌مه‌به‌ستی گه‌شتكردن رویان له‌و ناوچه‌یه كردووه، دواتر كه‌وتۆته حه‌وزێكی ئاوه‌وه‌و خنكاوه.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، دوای ئاگادار كردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغه‌وه ته‌رمی گه‌نجه‌كه ده‌رهێنرایه‌وه‌و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی كرا، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاری پشكنین‌و توێكاریی.
له‌كۆتادا پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت ، په‌راوی لێكۆڵینه‌وه بۆ روداوه‌كه كرایه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌روداوه‌كه به‌رده‌وامه.
هه‌روه‌ها پۆلیسى سلێمانى رایده‌گه‌ێنێت گه‌نجێكی دیكه له‌چه‌می تانجه‌رۆ نزیك گوندی تەپی کەرەم خنكاو هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری خنكانه‌كه‌ی.
پۆلیس ده‌شڵێت ، سێ گه‌نج به‌مه‌به‌ستی گه‌شت‌و مه‌له‌كردن ده‌چنه ناو ئاوی چه‌می تانجه‌رۆوه، یه‌كێك له‌گه‌نجه‌كان به‌ناوی (هـ، س، س) ته‌مه‌ن 18 ساڵ ده‌خنكێت‌و دواتر له‌لایه‌ن تیمی مه‌له‌وانی‌و هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رده‌هێنرێته‌وه‌و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید ره‌ئوف ده‌كرێت له‌قه‌زای شاره‌زور به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كارى توێكاریی بۆ ته‌رمه‌كه‌ی.
پۆلیسی سلێمانى راشیده‌گه‌ێنێت ، له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی وارماوه‌ی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوره‌وه لێكۆڵینه‌وه له‌روداوه‌كه ده‌ستیپێكردو ئه‌و دو گه‌نجه‌ی كه له‌گه‌ڵ گه‌نجه خنكاوه‌كه‌دا بووه به‌بریاری دادوه‌ر راگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه، به‌مه‌به‌ستی زانینی هۆكاری خنكانی گه‌نجه‌كه.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.