Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 04:41

تەرمی قوتابیه‌ک گەیەندرایە نەخۆشخانە

له‌دایك بووی ساڵی 2003 یه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 21 ى 6 ى 2019 ، تەرمی گەنجێک بەناوی ( هـ . ع . ح) لەدایک بووی ساڵی 2003 دانیشتووی قەڵادزێ گوندی ( سەیدئەحمەدان) پیشەی قوتابی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ.

پۆلیس راشیده‌گه‌ێنێت ، پاش پشکنین و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت کە هیچ شوێنەوارێک بە جەستەیەوە نەبووە، بۆ هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەشی تەرمەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی


پۆلیس ده‌شڵێت په‌ڕاوی  لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەو و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.


دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.