Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 04:41

3 ئافره‌ت و 2 پیاو بە تۆمەتی دزی کردن دەستگیرکران

تەنها 2 کەسیان تەمەنی 18 ساڵیان تەواو کردووە
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت ، دوابەدوای ئەو سکاڵایەی کە هاوڵاتیێکی دوکاندارلە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا تۆماری کردبوو لەسەرئەوەی کەله‌رۆژى 20 ى 6 ى 2019  دزی لە دوکانەکەی کراوە٫ دوای بەدەستهێنانی بڕیاری دادوەر بۆ دۆزینەوەی بکەری تاوانەکە و لە ئەنجامی بەدواداچوون و بەدەست هێنانی زانیاری و سود وەرگرتن لە کامێراکانی چاودێری کردن٫ لە لایەن هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی حاجیاوا پێنج کەس دەست گیرکران بە تۆمەتی دزی کردن لە دوکانی هاوڵاتیەکە.


پۆلیس ده‌شڵێت  پێنج تۆمەتبارەکەش کە 3 کەسیان لەڕەگەزی مێن و دوانەکەی تریان لە ڕەگەزی نێر


راشیده‌گه‌یه‌نن  تەنها دوو کەسیان تەمەنی 18 ساڵیان تەواو کردووە و سیانەکەی تریان لە خوار تەمەنی یاسایین.

له‌كۆتادا پۆلیسى راپه‌رین رایده‌گه‌ێنێت دوای لێکۆڵینەوە لە گەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەکەیان و بە پێی مادەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.