بهڕێوهبهرایهتى هاتووچۆی گهرمیان رایدهگهێنێت ، رۆژى هەینی 21 ى 6 ى 2019 لەسنوری قەزای کەلار لەکاتژمێر 8 ی سەرلەبەیانیەوە تاوەکو کاتژمێر 6 ی سەرلەئێوارە 7 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویدا، بەهۆیەوە چوار کەس برینداربون، زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن
هاتووچۆی گهرمیان راشیدهگهێنێت ، ڕوداوەکان سەرجەمیان لەسنوری قەزای کەلاردا بون بەشێوەیەک ڕووداوی یەکەم لەنێوان نیسان پیکابێک و تەنکەرێکی سوتەمەنیدا ڕوویدا لەسەر ڕێگای کەلار ناحیەی ڕزگاری، تێیدا شۆفێری پیکابەکە برینداربوو
لەڕوداوی دووەم کەلەنێوان نیسان ناڤارا و مینی پاسێکدا ڕویدا لەنزیک بینای بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی گەرمیان، سێ کەس برینداربون.
هاتووچۆ باس لهرووداوی سێیهم دهكات كه لەنێوان 2 مینی پاس لەفلکەی نەخۆشخانەی شێرەی نقیب ڕویدا و ڕووداوی چوارەمیش لەنێوان دو ئۆتۆمبێلی تایبەت لەجۆری هۆنداو کرۆلا ڕویدا نزیک گوندی سەوزبڵاخ
هاتووچۆ دهشڵێت ڕووداوی پێنجەم لەنێوان نیسان ئاڵتیما و داوێ دا ڕویدا، هەرچی ڕوداوی شەشەم هەیە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کامری کۆنترۆڵی لەدەستدابوو لەنزیک زانکۆی گەرمیان خۆی کێشابوو بەشۆستەی نێوان هەردو ڕێگاکەدا، ڕوداوی حەوتەم یش لەنزیک قەڵای شێروانە ڕویدا لەنێوان 2 ئۆتۆمبێلی تایبت دا سەرجەمیان جگەلە زیانی مادی زیانی گیانی بەدواوەنەبو.
هاتووچۆ دهشڵێت لەماوەی 10 کاتژمێردا 7 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویدا، خۆشبەختانە هیچ کەسێک بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە گیانی لەدەست نەدا، بەڵام زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتن لەگەڵ شکانی کۆمەڵێک دار.

دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.