ئه‌مڕۆ شه‌ممه 22-6--2019 سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، بڕگه‌ی ته‌واوكردنی كابینه‌ی وه‌زاریییه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵگرت.
پێشتر به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردبوو له‌كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ كۆده‌بێته‌وه‌و به پێی خشته‌ی كاره‌كانیش خاڵی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /رزگار
سه‌رچاوه / میدیای عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.