یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی لالیگا ڕایگه‌یاند، یاری دۆستانه‌ی ئه‌مساڵی جامی خوان گامبێر له نێوان بارسێلۆناو ئارسناڵ له4 ى 8 ى 2019 داهاتوو له یاریگای كامپ نۆ له شاری بارسێلۆنا به‌ڕێوه‌ده‌چێت
ئه‌م یاریه ساڵانه وه‌ك ئاماده‌كاری بارسێلۆنا بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ سازده‌كرێت و هه‌ر ساڵێكیش تیپێك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه كاتالۆنیه‌كه بانگهێشت ده‌كرێت، بۆ ئه‌مساڵیش ئیداره‌ی بلاوگڕانا، یانه‌ی ئارسناڵی بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بارسا له جامی خوان گامبێر ده‌ستنیشان كردووه، ئه‌م یاریه ده‌بێته پێنجه‌م یاری دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بارسێلۆنا كه له‌م هاوینه‌دا ئه‌نجامی ده‌دات، ئه‌ویش دوای ئه‌نجامدانی دوو یاری دۆستانه له ژاپۆن له‌به‌رامبه‌ر چێڵسی و ڤیسێل كۆبێی ژاپۆنی له بیستوسێ و بیستوحه‌وتی مانگی داهاتوو و دوو یاری دۆستانه‌ی دیكه له ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ر ناپۆلی له حه‌وت و ده‌ی ئابی داهاتوو
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.