محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: عادل عه‌بدولمه‌هدی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناوی كاندیده‌كان بۆ ته‌واوكردنی كابینه وه‌زارییه‌كه‌ی و پله تایبه‌تییه‌كان ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات.
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، له‌میانه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختیكردۆته‌وه كه له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ناوی كاندیدیهكان ره‌وانه ده‌كات.
گوتیشی: ره‌وانه‌كردنی ناوی كاندیده‌كان دوای ووردبینی كردن له‌ناوه‌كان له‌لایه‌نی جێبهجێكارییهوه ده‌بێت.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ، بڕگه‌ی ده‌نگدان بۆ ته‌واوكردنی كابینه‌ی وهزاریییهكهی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ڵگرت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.