له كۆگایه‌كی شاری سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر بڕێكی زۆر شیری فرێشی هاوردهكراودا ده‌گیرێت كه‌به‌هۆی به‌سه‌رچونیه‌وه شیاوی خواردن نییه.
لیژنه‌ی كۆگاكانی سه‌ربه لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ر (25) كارتۆن شیری فرێشی گرتووه كه كراوه‌ته كیسی نایلۆنه‌وه و به‌هۆی به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌یه‌وه شیاوی خواردن و به‌كارهێنان نییه.
شیره ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كه له جۆری (میعاد)ه و له‌وڵاتی ئێرانه‌وه هاورده كراوه، خاوه‌ن (كۆگای بورهان) به‌بیانووی نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشكنینه‌كه‌ی به‌نیازبووه له بازاڕه‌كانی شاری سلێمانی ساخی بكاته‌وه.
بۆ پاراستنی له تێكچون ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی ده‌كرێنه ناو قتوو یاخود كیس، بڕێك مه‌وادی پاراستنی تێده‌كرێت تا ئه‌وماوه‌ی بۆی دیاری كراوه له‌كاتی به‌سه‌رچوونیدا ئه‌و مادده ده‌بێت به پێكهاته‌یه‌كی زیان به‌خش و مه‌ترسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌میشه رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان جه‌خت له به‌كارنه‌هێنانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچوو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌بڕیاری قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه له‌ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌وری رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
شوان عزيز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.