د.ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ڕه‌زامه‌ندی دراوه به‌دابینكردنی بودجه‌ی پێویست به‌بڕی هه‌شت ملیار‌و 450 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی پردی توهقوت كه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌به‌ستێته‌وه به‌هه‌ردوو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان و شاره‌زوره‌وه.
سكرتێری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ده‌شڵێت ، به‌مه‌ش هاتوچۆ ئاڵوگۆڕیی بازرگانی له‌نێوان هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان ئاسان ده‌كات و قه‌ره‌باڵغیش له‌سه‌ر ڕێگای (هه‌ڵه‌بجه ـ سه‌یدسادق) كه‌مده‌كاته‌وه‌و سودی تایبه‌تیشی ده‌بێت بۆ دانیشتوانی ناحیه‌ی به‌مۆی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه".
راشیدهگهێنێت ، ئه‌م پڕۆژه‌یه داخوازییه‌كی له‌مێژینه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یی و گه‌رمیانیه‌كان بوو، هیوادارم به‌زوترینكات و بهكوالێتیهكی باش له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌وه بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، ئه‌ركی تۆڕی ڕێكخراوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌شه له‌نزیكه‌وه ببنه چاو‌دێر.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.