Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 22:34

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی کاره‌بای هه‌ولێر باشبوونی دۆخی کارەبا ڕادەگەیەنێت

لە نێوان (3100 بۆ 3500) مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای هەولێر دەڵێت، بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، دۆخی كارەبای هەرێم لە باشیدایە و لە ئێستادا توانای بەرهەمهێنانی كارەبا بۆ (3500) مێگاوات بەرز بووەتەوە.

حسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای هه‌ولێر رایگه‌یاند: بە هۆی دابینكردنی غازی سرووشتی و ماددە بنچینەییەكانەوە، ئێستا حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تێكڕا لە نێوان (3100 بۆ 3500) مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنێت.

دەشڵێت: هه‌ولێر پێویستى به‌ 1800 مێگاوات كاره‌با هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى 24 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیى هه‌بێت، به‌ڵام له‌ ئێستادا ته‌نها 1100 مێگاوات له‌لایه‌ن كۆنتڕۆڵى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ هه‌ولێر دابین ده‌كرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات خواست لە سەر كارەبا و دابینكردنی غازی سرووشتی و دەستپێوەگرتنی كارەبا لە لایەن هاووڵاتیان، سێ هۆكاری سەرەكین بۆ گۆڕانكاری لە كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبادا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.