له گه‌ڕه‌كی سه‌رهه‌ڵدانی ناوچه‌ی به‌ڕوشكی دهۆك له كاتی هه‌ڵكۆڵینی خانوویه‌ك دوزاده گوله هاوه‌ن دۆزرانه‌وه.
خاوه‌نی خانووه‌كه تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، له ساڵه‌كانی هه‌شتای سه‌ده‌ی رابردووه‌وه ئه‌و خانووه دروست كراوه و ئه‌وه بۆ یه‌كه‌م جاره گوله هاوه‌ن یان ته‌قه‌مه‌نی له‌ناودا ده‌دۆزرێته‌وه.
دوای رووداوه‌كه‌ش تیمه‌كانی مین و ته‌قه‌مه‌نی و به‌رگری شارستانی ئاگادار كرانه‌وه و گه‌یشتنه شوێنه‌كه و گوله هاوه‌نه‌كانیان دوورخسته‌وه، له شوێنێكی گونجاو ئه‌م گوله هاوه‌نانه پۆچه‌ڵ بكرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.