سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی وه‌زیری به‌رگریی نوێی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد كه هاوپه‌یمانێكی نزیكی خۆیه‌تی و هه‌میشه پشتیوانیی له بڕیاره‌كانی كردووه.
كۆشكی سپی له راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاشكرایكردووە، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به ره‌سمی مارك ئه‌سپه‌ری له پۆستی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكادا داناوه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی له رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه به وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌بردووه.
مارك ئه‌سپه‌ر ده‌رچووی ئه‌كادیمیای وێست پۆینتی سه‌ربازییه له نیویۆرك و به‌شداری شه‌ڕی كه‌نداویشی كردووه، له ساڵی 2017 وه له پۆستی وه‌زیری سوپا كاریكردووه، حه‌وت ساڵیش وه‌ك لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌ی رایسۆن بۆ بواری به‌رگری كاریكردووه.
مارك ئه‌سپه‌ر له كۆنگرێس راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی بووه و شاره‌زا بووه له لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیران.
میدیاكانی ئه‌مریكا ئاشكرایانكردووه كه ئه‌سپه‌ر ھاوپه‌یمانێكی نزیكی تره‌مپه و پشتیوانیی له بڕیاره‌كانی ده‌كات، ته‌نانه‌ت بڕیاری بڵاوه‌پێكردنی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌ر سنووری مه‌كسیك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.