مه‌سرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان كۆبووه‌وه.
له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لای پارته توركمانی و مه‌سیحییه‌كان بۆ گفتوگۆ كردن له‌باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت" سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو جه‌ختی له به‌شداری كردنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی كوردستان" له كابینه‌ی نۆیه‌م كرده‌وه.
ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2019 مەسرور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لە شاری هەولێر به‌یاوه‌ری هه‌ریه‌كه له (هێمن هه‌ورامی، دڵشاد شه‌هاب، شه‌عبان شه‌عبان چالی، ئومێد خۆشناو و فرسه‌ت سۆفی) له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانی‌و كلد وسریان وئاشوورییه‌كانیان كۆبووبه‌وه .
مه‌سرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌ت، له میانی دیدار و كۆبوونه‌وه‌كاندا گوێی له خواست و داواكاری پارت و لایه‌نه‌كانی هه‌ردوو پێكهاته كرد كه ئه‌وانیش پاكێجه‌كانی خۆیان پێشكه‌شی مه‌سرور بارزانی كرد، له دوای دیدار و كۆبوونه‌وه‌كان مه‌سرور بارزانی به ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی گوت، هاوشێوه‌ی كابینه‌كانی رابردوو مافی پێكهاته‌كان پارێزراو ده‌بێت.
هه‌روه‌ها مەسرور بارزانی لەگەڵ لایەنی توركمان، محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمانی كە خاوەنی دوو كورسی پەرلەماننكۆبۆوه‌و" ئه‌ولایه‌نه: پشتگیرخۆیانبۆ كابینه‌ی نوێی حكوومەت هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی راگه‌یاند.
هەر ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی، سەردانی بەرەی توركمانی كرد‌و لەگەڵیاندا كۆبوەوە.
لای خۆشیه‌وه ئایدن مەعروف، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بەرەی توركمانی رایگەیاند: ئیمه پاڵپشتی لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین. دەمانەوێت بەشداربین لە پۆستە وزارییەكان و لە ئەنجوومەنی وەزیران بوونمان ھەبێت.
لای خۆشیه‌وه رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن رایگه‌یاند: ئێمە هەمیشە پشتگیریمان لە حکوومەت هەرێمی کوردستان کردووە چونکە بە حکوومەتی خۆمانی دەزانین.
یونادم یوسف كه‌ننا، سكرتێری پارتی دیموكراتی ئاشووری دەربارەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ مەسرور بارزانیرایگه‌یاند : كۆبوونه‌وه‌كه‌مان زۆر ئیجابی بووه و هه‌رچه‌نده پۆستی وه‌زیرمان به‌رناكه‌وێت، به‌ڵام به پۆستی دیكه به‌شداریی له حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستاندا ده‌كه‌ین و پاڵپشتیی حكوومه‌ت ده‌بین.
هه‌ربۆئه‌م مه‌به‌سته سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو لەگەڵ ئەنجومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری و سەرکردایەتیی بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشووری کۆبووەوە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەمان بابەت، مەسرور بارزانی لەگەڵ هاوپەیمانیی یەکێتیی نەتەوەیی مەسیحییەکان كه خاوەنی سێ کورسیی پەرلەمانن لە کۆی پێنج کورسی کۆتای مەسیحییەکان کۆبووەوە.
شایه‌نی باسه هەفتەی رابردووش مەسرور بارزانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەردانی شاری سلێمانی کرد و لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان و حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.