Erbil 38°C یەکشەممە 01 ئازار 22:36

له‌ گوندێکی سه‌ر به‌ شارۆچکه‌ی کۆیە گەنجێک برایەکی خۆی کوشت

پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە
کوردستان TV
#7
100%


گەنجێک لە گوندێکی کۆیە برایەکی بچووکی خۆی کوشت و پۆلیس ده‌ڵێت: کێشەی ئەو دوو برایە لەو گوندەدا لەسەر زەوی بووە.

سەرچاوەیەك لە پۆلیسی کۆیە رایگه‌یاند: ئەو کەسەی کوژراوە ناوی (فەرهاد یوسف) لەدایکبووی ساڵی 1987ە و تۆمەتبارەکەش برای گەورەیەتی و دوای تەقەکردن لێی، هەڵاتووە و هێزە ئەمنییەکان بەدوایدا دەگەڕێن، ئه‌م رووداوه‌ كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و روویداوه‌.

پۆلیسی کۆیە ده‌ڵێت کێشەی ئەو دوو برایە لەو گوندەدا لەسەر زەوی بووە، برا گەورەکە بە چەکی کڵاشینکۆڤ تەقەی لە برا بچووکەکەی خۆی کردووە.

پۆلیسی کۆیە هێزەکانی پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و بەشوێن تۆمەتبارەکەشدا دەگەڕێن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.