Erbil 38°C پێنجشەممە 27 ئاب 05:54

هەولێر.. نەشتەرگەریەکی سەرکەوتوو بۆ حاڵەتێکی ترسناک ئەنجام درا

رێژەی مردن لەم حاڵەتانە زۆر بەرزە تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتوەکانیش
کوردستان TV
100%


 نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی فێرکاری ھەولێر رایده‌گه‌ێنێت ،  نەشتەرگەریەکی سەرکەوتویان ئەنجامداوە بۆ حاڵەتێکی ترسناک کە بریتیە لە پێوەنوسانی وێلاشی منداڵ بەدیواری منداڵدان و میزڵدان بەشێوەیەکی ناسروشتی، ئەم حاڵەتەش بەھۆی دوبارەبونەوەی نەشتەرگەری منداڵبون ڕودەدات بۆیە دەبێت ئەم نەشتەرگەریە  لەلایەن تیمێکی پزیشکیی لێھاتو ئەنجام بدرێت.

ده‌شڵێن نەشتەرگەریەکە لەلایەن دەستەیەک لەپسپۆرانی نەخۆشخانەی ئافرەتان ولەدایکبونی فێرکاری بەسەرپەرشتی (د.مھاباد صابر پزیشکی پسپۆری ئافرەتان، د.نەشوان پ.پ.نەشتەرگەری، د.ھیوا ، د.عبداللە پ.پ.سڕکردن و د. ھێڤی پ.ن.دێرین) ئەنجامدراوە

نەخۆشخانەی ئافرەتان و لە دایکبوونی فێرکاری ھەولێر راشیده‌گه‌ێنێت ،  لە ئەنجامی ئەم نەخۆشیە چەند ماکێکی ترسناک دەردەکەوێت وەکو خوێن بەربون، دەرھێنانی منداڵدان تادەگاتە مردنی نەخۆش، دەشڵێت، رێژەی مردن لەم حاڵەتانە زۆر بەرزە تەنانەت لە وڵاتە پێشکەوتوەکانیش بۆیە داواکارین لەئافرەتانی دوگیان کەپڕۆسەی لەدایکبونی سروشتی ھەڵبژێرن و پەنا بۆنەشتەرگەری نەبەن ئەگەر زۆر پێویست نەبێت.


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.