رێكخراوی داعش هه‌ڕه‌شه له‌حه‌شدى شه‌عبی ده‌كات و رایدهگهێنێت هێرش له‌به‌رامبه‌رتان ئه‌نجامده‌ده‌ین
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، به‌پێی راگه‌یاندراوێكى رێكخراوی داعش كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، چه‌كدارانى داعش ڕایده‌گه‌یه‌نن له‌سنوری قه‌زای خانه‌قین هێرش له‌به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامده‌درێت
رێكخراوه‌كه ده‌شڵێت هێرشه‌كانمان ته‌نیا به‌رامبه‌ر هێزه‌كانى حه‌شد ئه‌نجامده‌درێت و هاوڵاتیان ناكرێنه ئامانج
رێكخراوی داعش راشیدهگهێنێت هێرش و ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌م دووایهى ناوقه‌زای خانه‌قین كه‌ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی كرده قوربانى حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامی داوه و ئێمه به‌رپرسیاری ئه‌و هێرشانه ناگرینه ئه‌ستۆ و ئه‌نجاممان نه‌داوه
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.