Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 20:17

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی شاری ئیستانبوڵ به‌رێوه‌ ده‌چێت

له‌ كاتژمێر 8 ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌
کوردستان TV
100%

پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ له‌ كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا له‌ ٣١ی ئادار له‌ شه‌شی ئایاردا بڕیاری دا به‌ دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمی هه‌ڵبژاردن كه‌ دابووی به‌ كاندیدی جه‌هه‌پn، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.‌

ئه‌مڕۆ ده‌نگده‌رانی ئیستانبوڵ سه‌رۆك شاره‌وانی گه‌وره‌شاری ئیستانبوڵ هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت. كاندیدی هاوپه‌یمانی جمهور (ئاك پارتی)، بینالی یڵدرم و كاندیدی هاوپه‌یمانی میلله‌ت (جه‌هه‌په‌)، ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو و كاندیدی پارتی سه‌عاده‌ت، نه‌جده‌ت گۆكچنار و كاندیدی پارتی وه‌ته‌ن، مسته‌فا ئیلكه‌ر یوجه‌ل له‌ كێبڕكێدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و پۆسته‌.

لیستی ده‌نگده‌رانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٣١ی ئادار هیچ نوێكارییه‌كی تیادانه‌كراوه‌ و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌شدا به‌كارده‌هێنرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ نوێكردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ ئێستادا ١٨ ساڵیان پڕكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ سه‌ربازیی گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ناتوانن ده‌نگ بده‌ن.

له‌ ٣٩ شارۆچكه‌ی ئیستانبوڵ ده‌نگده‌ران كه‌ ژماره‌یان ١٠ ملیۆن و ٥٦٠ هه‌زار و ٩٦٣ كه‌سه‌ له‌سه‌ر ٣١ هه‌زار و ٣٤٢ سندوق ده‌نگ ده‌ده‌ن؛ له‌وانه‌یش ٦٢یان له‌ گرتووخانه‌كان و ١٥٦ گه‌ڕۆكن بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشن و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن و له‌سه‌ر جێگان.

ده‌نگده‌رانی پارێزگای ئیستانبوڵ تا كاتژمێر ١٧:٠٠ كاتیان له‌به‌رده‌سته‌ بۆ ده‌نگدان.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.